کەشناسی هەرێم لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا و پلەکانی گەرما ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت، خێراى با مام ناوەند دەبێت (٥ - ١٥) کم، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ، مەوداى بینین (١٠) کم دەبێت.


لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، هەروەها خێراى با مام ناوەند دەبێت.


AM:09:59:10/08/2022