" بەلەمێکی پەنابەران بە ٨٠ کۆچبەر ژێر ئاو کەوت"

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەلەمێکی پەنابەران، کە (٨٠) کۆچبەری لەناودابووە ژێرئاو کەوتووە و تا ئێستا چارەنووسی (٥٠) کەسیان نادیارە. 

لەمبارەیەوە رەنج پشدەری ڕۆژنامەنووسی کورد لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە" بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەختێک، کە هەڵگری (٨٠) کۆچبەری کورد بووە ژێرئاو کەوتووە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی ئەو کۆچبەرانەی لەناو یەختەکەدا بوون، (٥٠) کەسیان بێشەروشوێنن.

هاوکات وەزارەتی دەریاوانی یۆنان رایگەیاند" تا ئێستا توانراوە نزیکەی (٣٠) کۆچبەر رزگار بکرێت کە لەناویاندا کۆچبەری عێراقی، ئێرانی و ئەفغانی تێدایە، گەڕان و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن". 


PM:12:04:10/08/2022