وێنە.. هونەرمەندێکی بەناوبانگی بەریتانی گیانی لەدەستدا

گۆرانیبێژ و ئەکتەری دیاری سینەمای بەریتانی - ئوسترالی، ئۆلیڤیا نیوتن جۆن، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی (٧٣) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

بەپێی هەواڵێکی (بی بی سی) بەریتانی، ئۆلیڤیا نیوتن جۆن، کە بە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرەکانی ساڵی حەفتاکانی ڕابردوو دادەنرا، لە باشووری ولایەتی کالیفۆرنیا لە تەمەنی (٧٣) ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک گیانی لەدەستدا.

ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیود ئۆلیڤیا نیوتن جۆن، بەهۆی فلیمی (Grease)، کە لە ساڵەکانی حەفتادا لەگەڵ جۆن ترافۆڵتادا بەشدار بوو ناوبانگی دەرکرد، لە ساڵی (١٩٩٢) تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو، لەو کاتەوە دوو جاری تر نەخۆشیەکە لێی نوێ بووەوە، هاوکات ئەم ئەکتەرە بەدەم نەخۆشیەوە ماوەی چەندین ساڵە خەریکی خێرخوازییە و ملیۆنان دۆلاری بۆ نەخۆشخانەکان و نەخۆشەکان کۆکردوەتەوە. 


PM:12:45:10/08/2022