زانیاری زیاتر لەسەر ژمارەی ئەو کوردانەی لە بەلەمەکەی دەریای ئیجە نوقومبوون، بڵاودەکرێتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە، ١٠ ی ئابی ٢٠ ٢٢، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئاشكرایكرد، لەو ٥١ كەسەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریای ئیجە خنكان ژمارەیەك كۆچبەری كوردی تێدایە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو بەلەمەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە دەریای ئیجە نوقم بوو بەهۆیەوە 51 كەس خنكان كە ژمارەیەك كۆچبەری نایاسایی كورد و عێراقی تێدایە".

وتیشی "نوێنەرایەتیی دەزگای لوتكە لەئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاریی زیاترە لەبارەی ئەو كۆچبەرانەوە و هاوكار و هەماهەنگیی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوەش دەبین".


ئەوەش لە کاتێکدا دێت، حكومەتی یۆنان نوقمبوونی بەلەمێكی كۆچبەرانی لە دەریای ئیجەدا ڕاگەیاند، كە ٨٠ كۆچبەری تێدابووە و تەنها ٢٩ كۆچبەریان ڕزگاركراون.

 



PM:03:05:10/08/2022