نوسەر بەکر جاف کۆچی دوایی کرد

نوسەری دیاری باشوری کوردستان بەکر جاف ئەمشەو لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد. 

ئەمشەو چوار شەممە بەکر جاف کە لە دایکبووی گەرمیانە لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو نوسەری بواری سۆسیۆلۆژی بووەو دەرچووی زانکۆی سلێمانی هەمان بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانە.

بەکر جاف کادیرێکی دیاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە ناوچەکانی سلێمانی و گەرمیان.

دەقی ڕاگەیاندراوی لقی چواری پارتی لە سلێمانی:

بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لە ناکاوی ، هەڤاڵ و هاوڕێمان ، کاک ئەبوبەکر جاف ، کارگێڕی لقەکەمان ڕادەگەیێنین .
کۆچی کاک ئەبوبەکر کەلێنێکی گەورەی لە خێزانی لقی چوار و لە ناوەندی فیکر و فەلسەفەی شاری سلێمانیدا دروستکرد.
پرسە و سەرەخۆشی لە ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی لە پەنای ڕەحمەتی خۆیدا مەئوا بدات .

لقی چوار
پارتی دیموکراتی کوردستان




AM:12:50:11/08/2022