ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١١ی ئابی ٢٠٢٢ دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی سنووری عەین عیسا و ڕێگای نێودەوڵەتیی ئێم- چواری بۆردومان کرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوارنیوز، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندەکانی (مەلەک، جدەیدا، کامپی عەین عیسا و ڕێگای نێودەوڵەتی ئێم - چوار)ی لە ناوچەی عەین عیسای ڕۆژئاوای کوردستان تۆپباران کرد.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکەوە ڕانەگەیەندراوە.