نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری پارێزگای دهۆک کچێکی تەمەن (١٤) ساڵ بە هۆکارێکی نادیار خۆی خنکاند.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی (بەنێنان)ی سەر بەشارۆچکەی بەردەڕەش، لە سنووری پارێزگای دهۆک کچێکی تەمەن (١٤) ساڵان بەناوی (ع، ح، ب) خۆی خنکاند.
هەر بەپێى زانیارییەکان، ئەو کچە بە لە چکەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت هۆكاری خۆکوژییەکەی چی بووه.
دوای رووداوهكه تهرمهكهی رهوانهی پزیشكی دادی كراوه و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ ئاشكراكردنی راستی رووداوهكه دهستی به لێكۆڵینهوه كردووه.