ڤیدیۆ.. بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان زیاتر لە ١٠ منداڵ بریندار دەبن

ئەمشەو لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ، کەشتی نوحی تایبەت بە یاری منداڵان کەوتە خوارەوە، کە بەهۆیەوە (١٢) منداڵ برینداربوون. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پاش ئەوەی وەکو هەموو شەوانێکی هەینی، ژمارەیەک هاوڵاتی کە زۆربەیان منداڵن سواری کەشتی یاری لە جۆری کەشتی نوح لە پارکی دەروازەی قەڵادزێ بوون کەشتیەکە تێکشکاوە و بەو هۆیەشەوە (١٢) کەس بریندار بوون". 

لەبارەی قوربانییەکان پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بریندارەکان ڕەگەزیان نێرە و لە نێوان تەمەنی (١١ بۆ ٢٠) ساڵان دەبن، ئێستا باری تەندروستی سەرجەمیشیان جێگیره، بۆ هەمان مەبەست مەفرەزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخراوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە


PM:11:29:11/08/2022