بەڕێوەبەرایەتی گشتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان
بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکی گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و
تۆز و خۆڵێکی سووکیش بوونی دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، هەندێک
کاتیش ئەگەری بەهێزبوونی کاریگەرییەکەی هەیە".
سبەی شەممە "ئاسمان
ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووکیش بوونی دەبێت، پلەکانی گەرماش بە نزیکەی یەک تا دوو
پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەکانی رۆژانی رابردوو بەرزدەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ
و مامناوەند دەبێت و لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".
بەرزترین پلەکانی
گەرمای سبەی لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 42
سلێمانی : 43
دهۆک : 41
کەرکوک : 45
زاخۆ :44
هەڵەبجە : 45
سۆران : 41
راپەرین : 42
گەرمیان: 47