بوومەلەرزەیەک شاری سلێمانی هەژاند

ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری سپی لە سلێمانی رایگه‌یاند، کەمێک به‌ر له‌ئێستا بوومەلەرزەیەک پارێزگای سلێمانی هەژاند.

 

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، راگەیاند  "کاتژمێر ١١:٥٤خولەکی پێشنیوه‌ڕۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ پۆینت حەوت پلە بە پێوەری رێختەر، ناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەژاند، کە ئەمەش بەشێکە لەو زنجیرە بوومەلەرزانەی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران چالاکیان هەیە".

 

 



PM:01:21:12/08/2022