ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. 

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد و ڕایگەیاند" لەگەڵیاندا کۆکن لەبارەى بوونی گەندەڵى، بەڵام لەسەر هەمان پرس لەگەڵ سەرکردەکانیان ناکۆکن".

بۆ بینینی ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکە ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

وتیشی" گرووپى چاکسازى لەپێناو لایەنگرانی چوارچێوەى هەماهەنگیدا خۆپیشاندان دەکات، جێی سەرسووڕمانە پاڵپشتیمان ناکەن". 
   
لە بەشێکی تری تویتەکەیدا سەدر داواى لە لایەنگرانى هاوپەیمانی چوارچێوەى هەماهەنگی کرد، کە خۆپێشاندانەکانیان بۆ سەرخستنى چاکسازى بێت نەک بۆ سەرخستنى ئەو حکومەتە یەک لە دواى یەکانەى بەسەر عێراقدا تێپەڕبوون. 
   
رێبەرى رەوتى سەدر ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌ستی دۆستایه‌تیمان بۆ جه‌ماوه‌ری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی درێژدەکەین، نەک سەرکردەکانتان، ئەگەر رەتیشی بکەنەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە چاکسازى. 


PM:05:03:12/08/2022