ئەمڕۆ هەینی لە سنورى ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ بارهەڵگرێکی سوتەمەنی گڕی گرت، کە بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لەناویدا سووتا و کۆتایی بە ژیانی هات.
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" ئەمڕۆ ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لەسەر سێ ڕیانی (سحێلا - دێرەبوون) ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا و گڕی گرت، کە بەهۆیەوە شۆفێرەکەی لە ناویدا گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێرەکە ناوی (نوردین ئیسو هەرکی)یە و تەمەنی (٢١) ساڵە خەڵکی دەوروبەری قەزای ئاکرێیە.