چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەكی بەپەلە لە یەكێتی و پارتی دەكات



چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بەزووترین كات پرسی سەرۆك كۆماری عێراق یەكلایی بكەنەوە.   

چوارچێوەی هەماهەنگی دوای خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانیان، راگەیەنراوێكی هەشت خاڵییان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی..

یەكەم: خێرا پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزاری نیشتمانی بە دەسەڵاتێكی تەواوەوە بە گوێرەی چوارچێوە دەستوورییەكان؛ بۆ گەڕاندنەوەی شكۆمەندی دەوڵەت و چارەسەركردنی كێشەكانی هاوڵاتیانی عێراق.  

دووەم: داواكارین لە هێزە سیاسیەكان بەتایبەتی كورد خێرا بكەن لە یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆككۆمار و كاندیدی گەورەترین فراكسیۆن بۆ سەرۆك وەزیران ڕاسپێرن و كۆتایی بە هەموو ئەو شتانە بهێنن كە رێگرن لە چارەسەركردنی خێرای پرسەكە.  


سێیەم: پاڵپشتی تەواومان بۆ دەسەڵاتی دادوەری عێراق و دامودەزگاكانی ڕادەگەیەنین، هەرچەشنە خراپ بەكارهێنانێكیشی ڕەتدەكەینەوە، بەو پێیەی ئەو پایەی سەرەكییە كە دەوڵەتی عێراق لەسەری بنیات نراوە.  

چوارەم: داواكارین سەرۆكی پەرلەمانی كۆتایی بە راگرتنی دەوام بهێنێت، هەروەها كار بكات لەپێناو چۆڵكردنی پەرلەمان و كاراكردنی كاری یاسادانان و چاودێریكردنی، وەك چۆن لەلایەن خەڵكەوە هەڵدەبژێردرێت.  

پێنجەم: داوا لە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان دەكەین كە دامودەزگاكانی دەوڵەت و هەیبەتیان بپارێزن و بتوانن بەبێ هیچ ئاستەنگێك كارەكانیان ئەنجام بدەن، چونكە بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتی دروست كراون، هەروەها ناتوانرێت رێگە بە كەس بدرێت رێگرییان لێبكات.  

شەشەم: داواكارین لە هێزە سیاسیەكان گرنگی بە خەڵك بدەن، هەروەها داوا دەكەین پابەندبن بە یاسا و دەستوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتی گرانی تێچووی ژیان و گەندەڵی لە كۆبۆنی بەشەخۆراكی و كەمی ئاو.  

حەوتەم: هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە وڵاتی بێ حكومەت بە دەسەڵاتی تەواو گەیشتووەتە قۆناغێكی سەخت، جەماوەریش زۆرترین ئازاری ئەم دۆخە دڵتەزێنەیە، بۆیە واز لە بەرژەوەندی شەخسی و حزبی و فراكسیۆنی خۆتان بهێنن، پەنا بۆ دەستوور و یاسا ببەن.  

هەشتەم: لە ڕێگای خۆپیشاندانەكانمان و ئەو دانیشتنە كە ئێستا ڕامانگەیاندووە، پابەندبوون و گوێڕایەڵی تەواوی خۆمان بە هەموو ئەو شتانە ڕادەگەیەنین كە لەلایەن دەسەڵاتی باڵای ئاینیەوە دەردەچێت.  

  



PM:07:25:12/08/2022