مالكی پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی خۆپیشاندەرانی چوارصێوەی هەماهەنگی دەكات

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەران ئەمڕۆ سەلماندیان كە شەقام بە تەنها هی كەسێك نییە بە ئارەزووی خۆی بیجوڵێنێت.  

نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا سەبارەت بە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند "بەشداری گەورەی خەڵكی لەگەڵ هەڵوێستەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەیامێكی روونی نارد كە جەماوەری عێراق، بە هەموو ئاراستەكانیانەوە دەیانەوێت بەرگری بكەن لە شەرعیەتی دەوڵەت و پاراستنی دامەزراوە دەستووری و یاسادانان و دادوەرییەكان بكەن".  

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "خۆپێشاندانەكان بەڕوونی ئەوەیان خستەڕوو كە شەقامەكە ناتوانرێت لەلایەن لایەنێكەوە بەسەر لایەنێكی دیكەدا كۆنترۆڵ بكرێت، بەڵكو گۆڕەپانێكە بۆ بەشداری و وەڵامدانەوەی هەموو شتێك كە دەستووری و ڕەوایە".  




PM:08:40:12/08/2022