بەغدا بڕی ٣٠٩ ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت


بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق پارەی تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێم بنێرێت کە ٣٠٩ ملیار دینارە.
 
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " دوابەدوای نوسراوی فەرمی ژمارەی ٣٤٠ وەزارەتی بازرگانی عێراق و دوای سێ کوبونەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی، توانراوە شایستەداراییەکانی ساڵانی( ٢٠١٤و ٢٠١٥و ٢٠١٦ ی جوتیارانی هەرێم جێگیربکات). 
 
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان وتی" لە کۆتا کۆبونەوەدا لە دوێنێ لەگەڵ وەزیری بازرگانی ئەنجامدراوە، رێککەوتن لەسەر ئەوە کراوە تەواوی شایستەداراییەکانی گەنمی جوتیاران بەیەکەوە بنێردرێت".
 
شاخەوان عەبدوڵا لە کۆتایی لێدوانەکەیدا وتی"  پێشتر هەوڵێك هەبوو لە کۆی ٣٠٩ ملیار دینار تەنیا ١٠٠ ملیار رەوانە بکرێت، بەڵام دواتر رێککەوتن کرا کە هەموو بڕە پارەکە بەیەکەوە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە هەرێم".

گەر حکومەتی عێراق ئەم هەنگاوە بنێت ئەو کێشە هەڵپسێردراوەی جوتیارانی هەرێم کە لە ٢٠١٥ دەستیپێکردووە، چارەسەر دەبێت. 



PM:10:51:12/08/2022