دوو گەنج لە پرۆژەی ئاوی دوبزدا دەخنکێن

درەنگانی شەوی رابردوو سێ گەنج لە قەزای دووبز کەوتوونەتە ناو پرۆژەی ئاوی کەرکوکەوە و دوانیان خنکان، بەڵام یەکێکیان رزگار کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، درەنگانی شەوی رابردوو سێ گەنجی بە ڕەگەز عەرەب لە قەزای دوبز کەوتنە ناو پرۆژەی ئاوی کەرکوکەوە، کە دوو لە گەنجەکان خنکان و یەکێکیان رزگار کراوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا تەرمی دوو گەنجەکە نەدۆزراوەتەوە و لە لایەن تیمەکانی 
بەرگری شارستانییەوە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان دەستیپێکردووە.


AM:09:25:13/08/2022