نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٥٠٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٩ هەزار دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٥٦ هەزار دینارە.


AM:09:38:13/08/2022