دووبارە بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شکایەوە

ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ دووبارە بۆری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر شكایەوە، کە بەهۆيەوە ژمارەیەك لە گەڕەكانی سنوری شارەكە بێئاو دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، كه‌مێك پێش ئێستا له‌ ناوچه‌ى مه‌رعۆده‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، بۆری ئاوی ئیفرازی سێ بۆ جارێکی دیکە شكایەوە، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک لە گەڕەكەكانی شارەكە بێئاو دەبن.
مانگی ڕابردووش چوار جار بۆرییەكە شكا، کە بەهۆیەوە دانیشتووانی شارەكە بێئاو بوون.

بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کەوتۆتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی (٤٠%)ی ئاوی شاری هەولێر، گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای شارەکە دابین دەکات، لەوانە گەڕەکەکانی زانکۆ، باداوە، فەرمانبەران، ئیسکان و چەند گەڕەکێکی دیکە لەگەڵ شکانی ئەو بۆرییەدا رووبەڕووی کێشەی نەبوونی ئاو دەبنەوە.


AM:10:52:13/08/2022