کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەشێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە لە ١ تا ٣ پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ، هاوکات خێراى با لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت (١٠ - ٢٠) کم، مەودای بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، خێراى باش لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت.