ئەمڕۆ شەممە رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان حاجی ئاوا و سەرچاوە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی بوونە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ رووداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگەی حاجی ئاوا و سەرچاوە، لە نیوان دوو ئۆتومبێلی جۆری ئۆپڵ و نیسان سەنی روویداوە، کە بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون".
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی (١٠) ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین (٢٤) کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە بریندار بوون و چوار کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.