هەولێر گرێبەستی گەورەی کرد



فەرمی یاریزان (ئەمجەد رازی) گرێبەستی لەگەڵ یانەکەمان بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی عێڕاق واژوو کرد.

 ناوبراو پێشتر لە نێوان ساڵانی (٢٠١١ تاکو ٢٠١٥) یاری بۆ یانەکەمان کردووە، جگە لە یانەی هەولێر، لە خولی عێڕاق یاری بۆ یانەکانی (قوەی جەوییە و نەجەف) ـیش کردووە، وەک ياريزانى پیشەگەریش لە ریزی یانەکانی (سەموحەی میسڕی و رائیدی سعوودی) یارییکردووە، هەروەها لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی و هەڵبژاردەی عێڕاقیش يارى كردووه و بەشداری چەندین خول و پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی کردووە. 

ئەمجەد رازی، توانی لە وەرزی (٢٠١١-٢٠١٢) لەگەڵ یانەکەمان ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی عێڕاق و، ناوبراو چوارەم گۆڵکاری مێژوویی یانەکەمانە بە تۆمارکردنی (٨٢) گۆڵ لەسەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتیانەی لە ماوەی نێوان ساڵانی (٢٠١١ تاکو ٢٠١٥) لەگەڵ یانەکەمان لە سەر ئاستی عێراق و کیشوەری ئاسیا بەشداری تیادا کردووە.



PM:08:10:17/08/2022