کانی و هاوسەرەکەی دوای ساڵێک جیابوونەوەی خۆیان ئاشکرا کرد


خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باشووری کوردستان کانی و کارزان مەحمود موزیکژەن، جیابوونەوەی خۆیان لە ژیانی هاسەرێتی ئاشکرا کرد.

کانی لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " وەک ئاگادارن لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چەند جارێک ناڕاستەوخۆ ئاماژەم بەوەداوە کە لە پەیوەندی هاوسەرگیریدا نەماوم، لەبەرئەوەی کە پرسیارێکی زۆر کرابوو بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بڵاو بکەمەوە".

لەلای خۆشیەوە کارزان مەحمود لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك لەبارەی دۆخی پێکەوەژیانی لەگەڵ خانمە هونەرمەند کانی نوسیویەتی، " من و بەڕێز کانی ماوەی زیاتر لە ساڵیکە بەفەرمی جیابووینەتەوە و پەیوەندیمان نەماوە، سوپاس بۆ هەواڵپرسی و دۆستایەتیتان، بەهیوای ژیانێکی باش بۆ هەموو لایەک."

هونەرمەند کانی لە بەرزنجە لە دایکبوە و لە تەمەنی سێ ساڵی هاتۆتە سلێمانی، پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی موزیکی لە سلێمانی تەواو کردوە، ساڵانێکە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و جەماورێکی بەرفراوان لە هەودارانە.

ئاوازدانەری ناسراو، کارزان مەحمودیش لە تەمەنێکە چەندان ئامێری مۆسیقی ڕۆژهەڵاتی ژەنیوە، پاشان لە ستۆکهۆڵم دەستی بە خوێندنی میوزیک کردوە لە ٢٠١٠ خەڵاتی سابای پێبەخشرا، وەک ئاوازدانەر و ڕێکخەر و ئۆرکێسترا لەبواری میوزیکی تەلەفزیۆنی و فیلم کاریکردوە.



PM:10:32:17/08/2022