زیاتر لە ٧٣٦ ملیار دینار بۆ پڕۆژە بەردەوامەكان تەرخان دەكرێت



حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە بەرژەوەندی گشتی و جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەم ڕەزامەندی درا زیاتر لە ٧٣٦ ملیار دینار بۆ پڕۆژە بەردەوامەكان تەرخان بكرێت".

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە "ڕەزامەندی درا بە تەرخانكردنی ٧٣٦ ملیار و ٧٥٩ ملیۆن دیار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە بەردەوامەكان بۆ ساڵانی ٢٠٢٢-٢٠٢٣".

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە "تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەی كابینەی نۆیەمە بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان".





PM:10:51:17/08/2022