نرخی نەوت بەرزتر دەبێتەوە

 کەمێک پێش ئێستا بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکانیان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٣ دۆلار و٨٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٣ دۆلار و ٦٥ سەنت بوو.

 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە..

 

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

ڕۆژى ٩ى ئازاری ئەمساڵ نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەى (١٢) ساڵى ڕابردوودا تۆمارى کردبێت، بەڵام ماوەى چەند ڕۆژێکە نرخى نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینى بەرچاوى بە خۆیەوە بینی.



AM:08:44:18/08/2022