کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت و باران دەبارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوا ڕایگەیاند، "لە هەفتەی ئایندەوە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری بارینی بارانیش هەیە".


ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند" لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە تاوەکو رۆژی هەینی، لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی وەرزی هیندی لەسەر زۆرێکی ناوچەکەمان بەتایبەتی ناوچە شاخاویەکان و سنووری ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکووری هەرێم، پلەکانی گەرما یەک تا چوار پلە بەراورد بە ئەم ماوەیە نزمدەبنەوە و لە ناوچەکانی بشوور و ناوەڕاستی هەرێمدا گۆڕانکاری کەمتری بەسەردادێت، هەروەها لە شەواندا هەست بە فێنکبوونی زیاتر دەکرێت".


باسی لەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لە سلێمانی دوو تا سێ پلە نزمدەبێتەوە و لە هەولێریش یەک پلە، لە دهۆک بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە هەڵەبجە سێ بۆ چوار پلە نزمدەبێتەوە، لە کەرکوک بە جێگیری دەمێنێتەوە، لە راپەڕین دوو بۆ سێ پلە نزمدەبێتەوە و لە گەرمیانیش دوو یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە.


ئەو کەشناسە ئەوەشی ڕاگەیاندووە" بەهۆی مانەوە و دەورانی شێ لە ئاستە بەرزەکانی هەوادا زۆربەی کات پەڵە هەور لە ئاسماندا دەردەکەوێت و هەندێک کاتیش لە ناوچەی جیاجیادا ئەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بە دیاری نەکراویش ئەگەری نمە باران کراوە دەبێت لە ناوچە شاخاویەکاندا"



AM:10:10:18/08/2022