گۆڕانکاری ئەمڕۆی نرخی دراوەکان

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی بە جێگیری ماوەتەوە.

 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە هەمان نرخ  بوو.

 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ١٥٠ دینارە.

 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٣٠٠ دینارە.

 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و٢٥ دینارە.

 

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٥١ هەزار دینارە.



AM:10:34:18/08/2022