سەدر بۆ مالیکی: ئەگەر شۆڕش بەردەوام بێت مانەوەتان زۆر نییە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لەسەر دانیشتنەکەی دوێنێی لایەنەکان ڕاگەیاند "هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە"، هۆشداریش دەدات بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دەڵێت: ئەگەر شۆڕش بەردەوام بێت، هێندەیان نەماوە.  

محەمەد ساڵح،  عێراقی ناسراو بە وەزیری سەدر لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "دانیشتنەکەی دوێنێی لایەنەکان لە ئەنجومەنی وەزیران چەند خاڵێکی لێکەوتەوە کە هیچ بایەخێکی نییە و خزمەتی گەل ناکات."  

باسی لەوەشکردووە، زۆرینەی ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە، تەنها ئارەزووی مانەوە لەسەر کورسیی دەسەڵات دەکەن، لەکاتێکدا شۆڕش نایەوێت کەسانی وەک ئێوە لە دەسەڵاتدا بمێننەوە، شۆڕش دەیەوێت ئێوە بکشێنەوە.

عێراقی سەرنج دەدات و دەڵێت "ئەوەی جێگای سەرنجە یەکێک لە بەشدارانی کۆبوونەوەکە (عەمار حەکیم) پاش چەند کاتژمێرێک بەرەو سعودیە بەڕێکەوت، لەکاتێکدا ئەگەر ئێمە بووینایە، دەیانوت، دیالۆگەکە لەژێر فشاری دەرەوە و ئەمەریکا و هاوشێوەکانیدا بووە.   

ناوبراوئاماژەی بەوەشکردوە، بەگشتی دانیشتنەکەتان هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و بەو کارانەتان توڕەی خەڵکیش لە خۆتان زیاتر مەکەن.

وتیشی "ئەی خەڵکی عێراق، بە دیالۆگەکەیان هەڵمەخەڵەتێن، ئەگەر شۆڕش بەردەوام بێت مانەوەیان زۆر نییە."  



PM:12:03:18/08/2022