ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حكومهتى ههرێمى كوردستان، نوسراوێکی لەبارەی لیستی مووچەوە بۆ
هەموو وەزارەت و فەرمانگەکان نارد و داوای کردووە، پێش ٢٠ی مانگ لیستی مووچە بنێرن.
لە نوسراوێکی وەزارەتی
داراییدا کە ڕۆژی سێ ڕۆژ بەر لە ئێستا بە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وهزیرى دارایی،
دەرچووە، لەبارەی مووچە داوایەک لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و تیایدا ڕاگەیەندراوە
"تکایە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان بکەنەوە، بە ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران
بۆ گەنجینەی پەیوەندار، پێش٢٠ی هەموو مانگێک".
هەر لە نوسراوەکەدا
ئەوەش هاتووە "هەر فەرمانگەیەک پابەندی ناردنی لیستی مووچە پێش ٢٠ی هەر مانگێک
نەبێت، ئەوە لە ماوەی دیاریکراوی ڕۆژی مووچەیان، مووچەیان دوا دەکەوێت."