دایکی مباپێ دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی کوڕەکەی لەگەڵ نەیمار ئاشکرا دەکات



 پەیوەندی نێوان کیلیان مباپی ئەستێرەکانی فەرەنسی و نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، دۆخێکی ناکۆکی لە ژینگەی وەرزشی بەدوای خۆیدا هێنا.

 ئەو یارییەی کە سانجێرمان لە هەفتەی دووەمی خولی فەرەنسادا بە ئەنجامی 5-2 بەرامبەر مۆنپیلیە بردییەوە، ناکۆکی لە نێوان مباپێ و نێیماردا لەسەر لێدانێکی سزا بەخۆیەوە بینی کە یاریزانە بەڕازیلییەکە پێداگری لەسەر ئەوە کرد دوای گفتوگۆیەکی نێوانیان، بەتایبەت دوای ئەوەی مباپێ لێدانێکی سزای لەدەستدا گێمی یەکەم.

 

 ناکۆکی نێوانیان گەیشتە ژووری جلگۆڕین و دۆخەکە خراپتر بوو، چونکە نەیمار  لایکی لەسەر ئەو بڵاوکراوانە کرد کە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا ڕەخنەیان لە مباپێ دەگرت.

 لای خۆیەوە فەیزە ئەلعەماری دایکی مباپێ ئاشکرای کرد کە لە ناوخۆدا مامەڵە لەگەڵ بابەتەکان دەکرێت و دۆخەکە لە نێوان یاریزانەکاندا ئاسایی بووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی زیاتر ئاشکرا بکات.


PM:02:02:18/08/2022