لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە لەسەر رێگەی دەربەندیخان، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان  رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان_زەڕایەن  لە نزیك  گوندی (سیارە) ئەوەش لە ئەنجامی پێكدادانی   دوو ئوتومبیل لە جۆری بارهەلگرێك و نیسان دەبڵ، كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە سەدان هاوڵاتی دەبنە قوربانی.



PM:02:37:18/08/2022