روونكردنەوە سەبارەت بە دابەشكردنی موچە دەدرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "لە ڕۆژانی پشوو موچە دابەشكردن ڕادەگیرێت و لە رۆژی یەكشەممە كە دەكاتە بەرواری 21/8/2022  بە پێی خشتەی ئامادەكراو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێتەوە".

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "بەمەبەستی زیاتر خۆ ئامادەكردن بۆ دابەشكردنی موچە لە ڕۆژانی پشوو موچە دابەشكردن ڕادەگیرێت و لە رۆژی یەكشەممە كە دەكاتە بەرواری 21/8/2022  بە پێی خشتەی ئامادەكراو دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێتەوە".

جێی ئاماژەیە تائێستا مووچەی مانگی رابردووی خانەنشینی پیشمەرگە دابەش نەكراوە و بڕیار بوو سبەینێ و رۆژی شەممە مووچەیان بەسەردا دابەش بكرێت.



PM:04:15:18/08/2022