لە هەولێر 13 بەنزینخانە سزادران


پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت "13 بەنزینخانەی تر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران".
 
پارێزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "لەم هەفتەیەدا لەكۆی پشكنینی (55) وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەری بەهۆی دەستكاریكردنی كوالێتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان  سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر".
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "لەسەرەتای مانگی (6)ی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ  كۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی كە سزادراون (214) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (3) بەنزینخانە بەهۆی زیاتر لەجارێك سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان".

راگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێر لە كۆی 13 بەنزینخانە، ناوی سێ بەنزینخانەی بڵاوكردۆتەوە كە دەستكاری كوالێتی بەنزینیان كردووە  (وێستگەی گەل، وێستگەی M.H، وێستگەی ڕزگاری).


  



PM:05:17:18/08/2022