"١٢٦ پەنابەر لە توركیا دەستگیركران"


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردودا لە توركیا ١٢٦ پەنابەر دەستگیركراون، ١٠٢ پەنابەریش رزگاركراون.

هیوا خدر، ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتوركیا رایگەیاندوە، دوێنێ چوارشەممە لەناوچەی كۆشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٢٧ پەنابەر لەناو بەلەمێكی چوپدا دەستگیركران، رۆژی سێشەممەی رابردوش، لەناوچەی داتچا سەر بەشاری مۆغەڵا ٧٨ پەنابەر دەستگیركران كە بەنیازبون  بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا  لەگەڵ دەستگیركردنی دوو هاوڵاتی ڕوسی بەتۆمەتی  قاچاخچێتی و ڕێبەری  پەنابەرەكان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "رۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەناوچەی ئایڤالیك سەر بە شاری بالیكسیر ٢٤ پەنابەر و لە ناوچەی چەشمێ ٧٨ پەنابەر ڕزگاركران كە پێشتر دوای گەیشتنیان بەسنوری دەریایی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان دەستگیركرابون و دیپۆرتی توركیا كرانەوە، هەر هەمان رۆژ  لەناوچەی دیكیلی ١٩ پەنابەر دەستگیركران".

هیوا خدر وتویەتی "بەوتەی بەشێك لە سەرجەم كەلوپەل و پارەو پاسپۆرت و بەڵگەنامەكانیشان لێوەرگیراوەكە لەیۆنان دەستبەسەركرابون، بۆ دو ڕۆژ خواردنیان پێنەدراوە، سەرجەم كەلوپەل و پارەو پاسپۆرت و بەڵگەنامەكانیشان لێوەرگیراوە و ئازاری جەستەیش دراون".





PM:06:20:18/08/2022