لە زاخۆ تەرمی گەنجێک دەدۆزرێتەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نزیک پردی دەلالی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی گەنجەکە و کەسوکاری دیار نییە. 

نەهشەت سەلمان وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی گەنجێکمان لە رووبار لە نزیک پردی دەلال دۆزیەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، نازانرێت ناوی چییە و دانیشتووی کام ناوچەیەی هەرێمی کوردستانە". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی گەنجە خنکاوەکە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە و چاوەڕوانی ئەوەین کەسوکاری پەیوەندییمان پێوەبکەن و ناسنامەکەی بزانین. 


PM:06:40:18/08/2022