وێنە.. نەوال زوغبی بە چەند ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال زوغبی نوێترین وێنە جیاوازەکانی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی. 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نەوال زوغبی نوێترین وێنەکانی بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

نەوال زوغبی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە. 

هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی سێ منداڵیان هەیە.


PM:07:45:18/08/2022