شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه ڕایدەگەیەنێت" ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به سه‌ركه‌وتویی له سێ میحوه‌ری ناوچه‌ی ئیدارەی گه‌رمیان كۆتایی هات".
به‌پێی ڕاگەیەندراوێکی شانه‌ی راگه‌یاندن و هۆشیاری پێشمه‌رگه، له درێژه‌ی هاوكاری و هه‌مانگییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، دوای ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و له یه‌كتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردولادا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له سنوری میحوه‌ره‌كانی ١ و ٢ و ٣ له ناوچه‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدرا، كه تیایدا لیواكانی پیاده‌ی ٣ و ٥ و ١٧ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شدار بون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌رئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه كێوماڵ كران، كه له پلانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردولادا دانرابون، هێزه‌كان ته‌واوی ناوچه‌كانیان پشكنی و كێوماڵی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی كرد، ده‌رئه‌نجام ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، له كاتی دیاریكراودا سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی پێهات.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باسی له‌وه‌شكردووە، له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌م ناوچانه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كاندان.