لە سلێمانی دوو ژن سووتان

ئەمشەو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە کاتی ئاوکردنە موبەریدە دوو ژن سووتان، کە دۆخی تەندروستی بریندارێکیان ناجێگیرە. 

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (١٢٢)، بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمشەو پێنج شەممە ١٨ی ئابی ٢٠٢٢ لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی، دوو ژن سووتاون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی کران". 

سامان نادر لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد و وتی" ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاوبکەنە موبەریدە، بەڵام بەنزین دەرچووە، کە بەهۆیەوە گڕی گرتووە و هەردووکیان سووتان". 

ماڵپەڕی (سپی) لە تێلیگرام جۆین بکە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی دەربارەی ناسنامەی قوربانییەکان باسی لەوەکرد، بریندارەکان ناویان (خەمگین و پەیمان)ە نازانین چی یەکترن، کە یەکێکیان تەمەنی (٢٥) ساڵە و ئەوەی دیکەش (٣٠) ساڵانە، بەڵام دۆخی ته‌ندروستی بریندارێكیان ناجێگیره‌ و رێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی زۆره‌.


PM:10:19:18/08/2022