وێنە.. دواین دەرکەوتنی شیرین دەبێتەوە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

خانمە ئەستێرەی میسری شیرین عەبدولوەهاب، نوێترین وێنەی لەگەڵ بەڕێوبەری كارە هونەرییەكانی بڵاوکردەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی كێشی جەستەی زیادی كردوە، دەبێتەوە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی تازەی خۆی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیوێتی" لەگەڵ میمی بەڕێوەبەری هونەری کارەکانم، ئازاترین پیاوی میسر". 

وەک  لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، شیرین کێشی جەستەی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، کە بۆتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. 

شیرین عەبدولوەهاب لەدایکبووی (١٩٨٠)ە، خاوەنی دەنگێکی خۆش و سەرنجڕاکێشە، یەکێکە لە ناسراوترین خانمە گۆرانیبێژەکانی میسر و خەڵکی قاهیرەیە، لە (٢٠٠٧) هاوسەرگیری کرد لەگەڵ محەمەد موستەفا پاش بوونی دوو منداڵی کچ لە (٢٠١٢) جیادەبنەوە، لە ساڵی (٢٠١٨) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانبێژ و ئاوازدانەری میسری حوسام حەبیب پێکهێنا، بەڵام شیرین لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی ڕاگەیاند. 


PM:10:53:18/08/2022