هێزێکی یەکێتی ئەفسەرێکی ئاسایشی پارتی دەستگیر دەکات( وێنەکەی ببینە)

لە هەڵەبجە شەهید شەوی رابردوو هیزێکی یەکێتی ئەفسەرێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ( سەر بە پارتی ) دەستگیر دەکەن.

ئەو ئەفسەر ناوی نێچیرڤان جەبار ئیمامی، ئەفسەر لەسەر میلاکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان، میدیاکانی پارتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو ئەفسەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمێنتێکی لەسەر بەرپرسێکی پۆلیسی پارێزگاکە نووسیووە کە ئەو ئەفسەرە  تەنها کار بۆ خەڵکی یەکێتی دەکات و حزبایەتی دەکات.

‎ لە شەوی ١٧/١٨ ئاب مەفرەزەیەکی تایبەت هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی نێچیرڤان لە هەڵەبجە و دەستگیریان کردووە، تا ئێستا ئیستا چارەنوسی نادیارە.
ئەو ئەفسەرە ئەندامی کۆنگرەی پارتیە و بۆ سەردانی هەوادارانی سەردانی هەڵەبجەی کردووەو، هەر لەوێ دەستگیرکراوە.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەڵەبجە هیچ لێدوانکیان بڵاونەکردۆتەوە.



PM:11:38:18/08/2022