لەبارەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان ڕوونکردنەوە دەدرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر کەمکردنەوەی نرخی خۆراک و دابەشکردنی بەردەوامی بەشە خۆراکی هاوڵاتیان گرتۆتەبەر". 

لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی بازرگانی ماددە خۆراکییەکان ڕایگەیاند" لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا ماددە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان کەمیان کرد لەوانەش زەیت و شەکر و ئارد، بەڵام لە مانگی تەمووزی رابردووەوە دۆخەکە زۆر گۆڕاوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر لەسەرەتای ئەمساڵەوە (٤٥) رۆژ جارێک دەست بە دابەشکردنی خۆراک بکەین لە ماددەکانی (زەیت و برنج و فاسۆلیا و ئاوەتەماتە)، ئەوا شاهێدی بینینی قەیرانی خۆراک و بەرزبوونەوەی نرخەکان دەبن.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی پێوەرەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە کەمترین کاریگەری قەیرانی خۆراکی جیهانی لەسەرە، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر نرخەکانی بازاڕ. 

ڕوونیشیکردەوە، رۆژانە راپۆرتەکانمان ئەوە دەردەخەن، نرخی خواردەمەنی و ماددە خۆراکییەکان کەمدەکات لە کاتی دابەشکردنی ماددەخۆراکییەکاندا بەشێوەیەک نرخی یەک فەردە برنجی تایلەندی بوو بە (١٨) هەزار دینار ئەویش دوای ئەوەی گەشتبووە (٤٣) هەزار دینار، هەروەها 
هەتا کۆتایی ئەم ساڵ هەموو مانگێک بەردەوام دەبین لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە.


AM:12:22:19/08/2022