سلێمانی..یەکێک لەو ژنانەی شەوی ڕابردوو سوتا گیانی لەدەستدا

لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، یەکێک لەو دوو ژنەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی سووتان، گیانی لەدەستدا

 

 سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند "کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەکێک لەو دوو ژنەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی سووتان، بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ شەو، دوو ژن کە دانیشتوی گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانین، بەهۆی ئەوەی لە جێگەی ئاو بەنزین-یان خستبووەوە ناو موبەریدەوە، ئەو ئامێری فێنککەرەوەیە گڕی گرت و هەردووکیان بە سووتاوی گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی خێرای شاری سلێمانی

 



AM:10:09:19/08/2022