وێنە.. ئەرشیف
لوقمان غەفوورـ ئەمەریکا
دوانیوەڕۆی دوێنێ ٢٢ی ئاب، هێلیکۆپتەرەکانی ڕووسیا گازی فرمێسکڕێژ و مووشەکیان ئاراستەی دانیشتووانی گوندەکانی کۆبانی کرد، لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب کاتێک کە گوندنشینان ڕێگرییان کرد لە دەورییەکی هاوبەشی نێوان ڕووسیا و تورکیا وەک دەربڕینی ڕەتکردنەوەی ئامادەبوونی تورکیا لە ناوچەکە.
موسلیم خەلیل نەعسان، تەمەن 35 ساڵ، دانیشتووی گوندی قەرەمۆغە کە ٢٠ کیلۆمەتر لە خۆرهەڵاتی کۆبانی-یەوە دوورە، بە ئاژانسی رۆژئاوا پرێس-ی رایگەیاندووە، کە كۆپتەرە رووسییەكە، بە گوللە و گازی فرمێسكڕێژ، ئەو منداڵ و دانیشتوانی گوندەیان كردۆتە ئامانج كە رێگەیان داخستووە بەسەر دەورییەکەدا.
"چەند تەقەیەک دانیشتووانەکەیان کردۆتە ئامانج، لەنێویاندا ژن و منداڵ، کە ناچاربوون هەڵبێن و لە نێو دارەکاندا خۆیان بشارنەوە” نەعسان وەهای وت.
دەورییە هاوبەشەکەی روسیا و تورکیا کە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕووسی و تورکیا و دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی پێکهاتبوو لە گوندی غەریب -ەوە بەڕێکەوتووە کە ١٥ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانی-یەوە دوورە.
ئەو دەوریە لە گوندەکانی کورە موغ، جشان، خەرابیسان تەهتانی و بەگهادک رووماڵی کردووە تا گوندی خانەح لە تل ئەبیادی رۆژئاوای باکوری ئەلرەققە.
دواتر دەوریە هاوبەشەکەی رووسیا و تورکیا گەڕاونەتەوە بۆ خاڵی دەستپێکردن لە گوندی غەریب و بە گوندەکانی بەگهادک، خەرابیسان تەحتانی، هەڵەکیە، تلک و بۆزتەبادا، تێپەڕیون.
شایانی باسە ئەمە 109هەمین دەورییەی هاوبەشی نێوان روسیا و تورکیایە لە ناوچەکەدا لەدوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا سەبارەت بە ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا، بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن ئەم دەورییە دوای 20 رۆژ دێت لە دەورییەی تر کە لە ناوچەکە ئەنجامدرا.
لە 1ی ئاب-ەوە، چالاکوانانی SOHR چاودێری دەورییەکان دەکەن کە لەلایەن سەربازانی ڕووسیا و هێزەکانی تورکیاوە لە لادێکانی کۆبانی ئەنجامدەدرێت و خەڵک نیگەران.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دوای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ئەنجامدا تل ئەبیاد لە باکووری ڕەققە و سێرێ کانیی -یان لە باکووری حەسەکە داگیرکرا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا دوو ڕێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا ئیمزا کرد.
لە ڕێککەوتنی ئاگربەستدا نێوان روسیا و تورکیادا هاتووە کە هەموو شەڕ و پێکدادانێک لە ناوچەکە راگیرێت لەنێوان هێزەکانه سوریای دیموکرات و تورکیا و کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە سنووری تورکیاوە.
بەپێی زە واشنتۆن پۆست هەسەدە پابەند بووە بە ڕێکەوتنەکە و سەرەڕای دەستپێکردنی ژمارەیەکی زۆری دەوریەی هاوبەش لەگەڵ ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان، بەڵام تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بەردەومە لە شەهیدکردنی شەرەڤانان لە ناوچەکە و رووسیاش بێدەنگە.