پەیمانگای هەڵبژاردن سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریبی تێکەڵاوی راگەیاند


رۆژی ٢٣ ی ئاب تیمی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەخت لەسەر پیادەکردنی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی هاوتەریب دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.

جەختکردنەوەی پەیمانگە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا لەسەر پیادەکردنی سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریبی تێکەڵاو لە ناوەڕۆکی پێشنیارنامەیەکەوە هاتووە کە پەیمانگە بە ناونیشانی (پێشنیارکردنی رێگەچارەیەکی مامناوەند لە نێوان "یەک بازنەیی" و "فرە بازنەیی" بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) ئامادەیکردووە بە ئامانجی دەربازبوون لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە ماوەی چەند مانگێکە پەرلەمانی کوردستان بە هۆی هەموارنەکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەوە دووچاری هاتووە و یەکێک لەو خاڵانەی کە لایەنە سیاسییەکان لەسەری رێکباکەون پرسی بازنەکانی هەڵبژاردنە.

دەقی پرۆژەکە..







AM:01:28:25/08/2022