نرخی زێڕ بۆ نزمترین ئاست دابەزی

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ ی ئەیلول بەڕێژەیەکی بەرچاوی دابەزی،  بەجۆرێک یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٦٨٧ دۆلارە و نزمترین ئاستی دوو مانگی رابردووی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی راگەیاندنی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر، نزیکەی ١٠ هەزار بۆ هەر مسقاڵێک دابەزیووە و بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٥٩ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣٠٤ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٦٧ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٠٠ هەزار دینارە.

 



PM:01:50:15/09/2022