دانی ئەلڤێس: رۆناڵدۆ "نەفرەت"ە و پێلێ بەراورد ناکرێت لەگەڵ کەس


 دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە کە بەزەحمەت چاودێری کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردووە و ئەستێرە پورتوگالییەکەی بە "نەفرەت" وەسفکرد کە رێگەت پێنادات هەناسە بدەیت.

 ئەلڤێس وتی: ئەم نەفرەتییە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕێگەت پێنادات بۆ یەک چرکە هەناسە بدەیت، من ئاستێکی زۆر خراپم بەرامبەری نەبوو، بەڵام ئەو ڕەقە، ئەو ئامێرێکی گۆڵکردنە.

 هەروەها داوا لە ئەلڤێس کراوە بڕیار بدات کە کێ گەورەترینی هەموو کاتەکانە لەنێوان لیۆنێل مێسی هاوڕێی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، هەروەها ئەفسانەی بەڕازیلی و چەندین براوەی مۆندیال پێلێ.

 ئەلڤێس وتی: من پێلێم هەڵبژارد لەبەر یەک هۆکار، تۆپی پێ نەوەیەکی گۆڕی بۆ مێسی، هەموو ئەم کەسانە کە زیاتر لە تۆپی پێن من هەڵیدەبژێرم و جگە لەوەش من بەڕازیلیم.

 جەختیشیكردەوە، "پێلێ نابێت بەشێك بێت لەم گفتوگۆیە ئەگەر لێم بپرسن كێ باشترین یاریزانی مێژووە؟ من دەڵێم مێسی، بەڵام پێلێ بەراورد ناكرێت بە كەس".


PM:12:50:17/09/2022