بەرشەلۆنە درێژەی بە سەرکەوتنەکانی دا لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، لە یارییەکەدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نو، لە قۆناغی شەشەمی لالیگادا بە ئەنجامی 3-0 لە میوانەکەی بردەوە.
یانەی بەرشەلۆنە بە پێکهاتەیەک هاتە ناو یارییەکەوە کە پێکهاتبوون لە: تێر شتیگن - جولس کۆندێ - ڕۆناڵد ئاراوخۆ - ئێریک گارسیا - ئەلێکس بالدی - فرانک کاسی - فرێنکی دی یۆنگ - پێدری - ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی - مەمفیس دیپای - عوسمان دێمبلی.
لە کاتێکدا ئێلچێ یاری بە لیستێک دەکرد کە پێکهاتبوو لە.. ئێدگار بادیا - پێدرۆ پێگاس - کاسیدۆ - پاڵاسیۆ - کارلۆس کارمەند - فیدڵ - گومبۆ - ڕائول گوتی - مۆرێنتی - جۆن دۆناڵد - پۆ.
گێمی یەکەم لە ڕووی تەکنیکییەوە یارییەکی باش بوو و هێرشێکی کراوەی بەرشەلۆنە بەخۆیەوە بینی، کە زیاتر فشار و هێرشبەرانە بوو، لە خولەکی ٣٤دا ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی گۆڵی یەکەمی بۆ میواندار تۆمارکرد، هەروەها مێمفیس دیپای هاوڕێی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد گۆڵێک لە خولەکی ٤١.
لە گێمی دووەمدا یانەی بەرشەلۆنە هەوڵیدا پشت بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی خێرا ببەستێت لە خولەکی 48دا لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەم و سێیەمی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد.
ههردوو تیپ له ههوڵهكانیان بهردهوام بوون له ماوهی كاتهكهدا و ههریهكهیان زیاتر له جارێك توانیان بگهنه ئامانجی ئهوی تریان، بهڵام وریایی گۆڵپارێز و بهرگریكارهكان نهیانتوانی هیچ كامیان گۆڵێكی تر زیاد بكهن.
بەم سەرکەوتنە یانەی بەرشەلۆنە بەرزبووەوە بۆ ١٦ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا، ئێلچێش بە یەک خاڵ لە کۆتا پلەدا بەستبوو.