بازرگانێکی مەترسیدار دەستگیردەکرێت



دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین بارزگانانی ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای میسان  ئاشکرا کرد.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "  بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەربە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای میسان، یەکێک لە مەترسیدارترین بارزگانانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە".

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر ٤٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.

باسی لەوەش کردووە کە دەستگیرکراوەکە دوای وەرگرتنی گوتەکانی، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.



PM:11:21:18/09/2022