وێنە.. هەیفا وەهبی بە جلێکی شینەوە خۆی نمایش دەکات


ئەستێرەی گۆرانی ونواندنی عەرەبی هەیفا وەهبی بە جلی شینەوە دەردەکەوێت و خۆی نمایش دەکات.

هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو نووسیوویەتی" ژنێک لە دنیایەکی ترەوە". 

ئەو وێنانە کە بەجلی شینەوە گرتوونی بوونەتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

هەیفا وەهبی تەمەنی ٥٠ ساڵە و تا ئێستا بە یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
 
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننه‌وه‌ و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.



PM:11:29:20/09/2022