وێنە.. هونەرمەندێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند عزەت رەئوف بەرپرسی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

عزەت رەئوف ناسراو بە ئاغا بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید لە شاری یۆتۆبۆری لە سوید کۆچی دوایی کرد. 

هونەرمەند عزەت رەئوف یەكێك بووە لە کەسایەتییە دیار و ناسراوەکانی شاری سلێمانی و ئەكتەرە دیارەكانی كورد، کە خاوەنی چەندین دراما و شانۆگەری بووە، دیارترینیان (رۆژمێری براكان، شانۆگەری شێر عەلی، درامای چرا)، ناوبراو بەرپرسی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانی کورد بووە لە یۆتۆبۆری.


AM:09:12:21/09/2022