هه‌لیكۆپته‌رێكی توركیا كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و حەوت کەس بوونە قوربانی

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە سنوری پارێزگای دەنیزلی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرێکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، کە بەهۆیەوە حەوت سەرنشین بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ھێلیکۆپتەرێکی دەوڵەتی تورکیا لە چارداکی سەر بە پارێزگای دەنیزلی کەوتە خوارەوە، کە دوو سەرنشینی رووس و پێنج تورکی تێدا بوون. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کارمەندیش برینداربوون. 


AM:09:56:22/09/2022